مەدرید - AA
لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا (Copa del Rey)دا، بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەی ریال سۆسیدادی بردەوە.
لە خولەکی ٤١ی یارییەکەدا، ناوبژیوانی یارییەکە کارتی سووری بەڕووی یاریزانی یانەی ریال سۆسیداد، برایس مێندێز بەرزکردەوە.
لە خولەکی ٥٢دا، یاریزان عوسمان دێمبلی تاکە گۆڵی یانەی بارسێلۆنای تۆمار کرد، بەمەش یانەکەی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی.
بڕیارە ئەمڕۆش یاری نێوان ریال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش لە قۆناغی چارەکی کۆتایی ئەنجام بدرێت.