Abdulkadir Karakaya
26 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە کۆتایی ٣٢هەمین خولی لیگی ئەورووپادا یوفا، یەنەی ئاجاکس بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ بەسەر یانەی لیلی-دا سەرکەوت.
لەو یاریەدا کە یانەی لیلی بووە میوانی یانە ئەجاکس، لە خولەکی ١٥دا یانەی خوەن یاریگا لە رێگەی داڤی کلاسین-ەوە یەکەم گۆڵی تۆمار کرد.
هەرچەندا یانەی لیلی لە خولەکی ٧٨دا لە رێگەی یاریزان یوسف یازیجی-ەوە بە لێدانی یەکلاکەرەوە گۆڵی یەکسانی تۆمار کرد، بەڵام یانەی ئەجاکس لە خولەکی ٨٨دا دووەم گۆڵی تۆمار کرد و، یاریکە بەو ئەنجامە لە بەرژەوەندی یانەی خاوەن یاریگا کۆتایی هات.
ئەجاکس کە یەکەم یاریشی بەهەمان خاڵ بردەوە، بووە لایەنی بەرزبووەوە بۆ خولی ١٦.
هەروەها ئەرسیناڵ لە میانی رووبەڕوو بوونەوەی لەگەڵ بەنفیکا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوتنی تۆمار کرد و، بەرزبووە بۆ خولی ١٦.
گۆڵەکانی ئەرسیناڵ لە خولەکەکانی ٢١ و ٨٧ لە رێگەی پیر ئیمریک ئۆبامیانگ و لە خولەکی ٦٧دا لە رێگەی کیران تێرنی-ەوە تۆمار کرا و، بەنفیکا-ش لە خولەکەکانی ٤٣ و ٦١ لە رێگەی یاریزانان دیۆگۆ گۆنچالڤیس و رافا سیلڤا-وە تۆماریکرد.
ئەنجامی یارییەکانی خولی ٣٢:
ئەجاکس (هۆڵەندا) - لیلی (فەڕەنسا): ٢-١
ناپۆلی (ئیتاڵیا) - گرانادا (ئیسپانیا): ٢-١
شاختار دۆنێتسک (ئۆکرانیا) - ماکابی تەل ئەبیب (ئیسرائیل): ١-٠
رانگەرس (سکۆتلەندا) - ئانتوێرپ (بەلجیکا): ٥-٢
ئەرسیناڵ (بەریتانیا) - بەنفیکا (پرتوگال): ٣-٢
هۆن هایم (ئەڵمانیا) - مۆڵدی (نەرویژ): ٠-٢
ڤیاریال (ئیسپانیا) - سالزبێرگ (نەمسا): ٢-١