Barış Seçkin
23 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2021
رۆما- AA
لە یارییەکانی هەفتەی ٢٣ی خولی تۆپی پێی ئیتالیا (Serie A)دا، یانەی یوڤێنتوس رووبەڕووی یانەی کرۆتۆنە بووەوە.
لە خولەکی ٣٨دا، ئەستێرەی پورتوگالی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی یوڤێنتوس تۆمار کرد.
لە کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمی یارییەکە و لە خولەکی ٤٥+١ رۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ کۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٦٦دا، یاریزان وێستەن ماککێنی گۆڵی سێیەمی بۆ یوڤێنتوس تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٠ کۆتایی هات.
بەم سەرکەوتنەش یانەی یوڤێنتوس بۆ ٤٥ خاڵ و ریزبەندی سێیەمی "سێری ئا" بەرزبووەوە.
لە بەرامبەردا یانەی کرۆتۆنە بە ١٢ خاڵ لە ریزبەندی ١٧میندا مایەوە.