Mesut Zeyrek
29 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2021
ئەمسته‌ردام-AA
یانەی بەشیکتاشی تورکی، لە دووەم یارییدا لە میانی یارییەکانی گرووپی (C) لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە یانەی ئه‌یاکسی ھۆڵەندی دۆڕا.
له خوله‌كی ١٧دا، یانه‌ی ئه‌یاكس توانی له‌رێگه‌ی گۆڵێكی ستیڤن بێرگیوس-ه‌وه پێشبكه‌وێت (١-٠).
دواتر و هه‌ر له گێمی یه‌كه‌مدا، له خوله‌كی ٤٣دا، ئه‌یاكس له رێگه‌ی سێباستیان هاله‌ر-ه‌وه ئهنجامكهی كرده (٢-٠) و گێمه‌كه به پێشكه‌وتنی یانه‌ی خاوه‌ن ماڵ به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌مدا، بەشیکتاش لە خولەکی ٥٣دا دەرفەتێكى گۆڵ کردنی لە دەستدا، کاتێک یاریزان باتشوای نەیتوانی سوود لە پاسێکی جان بۆزدۆغان، ببینێت و تۆپەکەی کردە دەرەوە.
لە خولەکی ٦٦دا، گۆڵپارێزی یانەی ئه‌یاکس، پاسڤیر، کاتێک رووبەرووی یاریزانی بەشیکتاش ئۆغوزھان ئۆزیاکوپ بوويەوە شوتێکی خستە کۆرنەرەوە.
لە خولەکی ٦٩دا، تۆپێکی سەری ھێرشبەری یانەی ئه‌یاکس سێباستیان ھالەر، بەسەر گۆڵدا تێپەڕی و چووە دەرەوە.
لە خولەی ٨٧دا گۆڵپارێزی بەشیکتاش ئەرسین دەستانئۆغڵو، رێگری لە شوتێکی ھێرشبەری یانەی ئه‌یاکس دەڤید نێریس گرت و نەيهێشت تۆڕەکەی بھەژێنێت و تۆپەکەی فڕێدایە کۆرنەرەوە.
له گێمی دووه‌مدا هیچ یه‌كێك له یانه‌كان نه‌یانتوانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن و هه‌ر بۆیه یارییەکە، بە ئەنجامه‌كه‌ی گێمی یه‌كه‌م، (٢-٠) لە بەرژەوەندی یانەی ئه‌یاکسی ھۆڵەندی کۆتایی ھات.