ئیستانبوڵ ــ AA
لە میانی گەڕی سێیەمی یارییەکانی گەڕانەوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League) بۆ تۆپی پێ، یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بە ئەنجامی (١-٠) لە یانەی یوڤانتوسی ئیتاڵی بردەوە.
لە میانی گەڕی سێیەمی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" میوانداری یانەی یوڤانتوسی-ی کرد.
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا،باڵا دەستی یاریزانانی یانەی شاھانە بەسەر یارییەکەدا دیاربوو و چەندین فشاریان بۆ سەر یانەی بەرامبەر دروست کرد تا گۆڵ بکەن، بەڵام ھەوڵەکانیان بێسوود بوون و نەیان توانی گۆڵ تۆمار بکەن.
گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٥٧دا، یاریزانی یانەی ریال مەدرید، جود بێلینگھام یەکەمی گۆڵی تۆمارکرد و یانەکەی بەو گۆڵە پێشخست.
یارییەکەش ھەر بە ئەنجامی (١-٠) لە بەرژەوەندی یانەی شاھانە کۆتایی ھات.
بەو ئەنجامەیش تا ئێستا یانەی ریال مەدرید بە سێ بردنەوە بووەتە خاوەن سێ خاڵ و لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی گشتی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا دایە.
یانەی یوڤانتوسیش لە سێ یاریدا یەکێکی دۆڕاوە و دوو یارییەکەی دیکەش یەکسانبووە و ئێستا دوو خاڵی ھەیە و لە پلەی ٢٥ھەمین ڕیزبەندی گشتی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا دایە.
ھەر لە گەڕی سێيەمی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بە ئەنجامی (٥-١) لە یانەی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی بردەوە و ھەر بەو ئەنجامە یانەی چێڵسی لە یانەی ئەیاکس ئەمستردامی ھۆلەندی بردەوە.
ھەروەھا یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانی بە ئەنجامی (٤-٠) لە یانەی کلوپ بروجی بەلجیکی بردەوە.
ھەر لە چوارچێوەی گەڕی سێیەمی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، سپۆرتینگ لشبۆنە بە ئەنجامی (٢-١) لە یانەی ئۆلیمپیک مارسیلیای فەڕەنسی بردەوە و ھاوکات یانەی ئەتڵانتای ئیتاڵی و یانەی سلاڤیا پراگی چیکی بە ئەنجامی (٠-٠) یەکسانبوون و بەھەمان شێوە یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی لەگەڵ یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی (٠-٠) یەکسانبوون.