ئیستانبوڵ - AA
یاریزانی پورتوگالی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە بۆ یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی گوازرایەوە، لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیدا، هیچ نازناوێک نەماوە بەدەستی نەهێنابێت و هیچ جامێک نییە بەرزی نەکردبێتەوە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە وەرزی رابردوودا ژمارەیەک بردنەوەی دیکەی خستە سەر خەرمانی دەستکەوتەکانی و بەدرێژایی ئەو ماوەیەش کە لەگەڵ ریال مەدریددا یارییکردووە، هەریەک لە نازناوەکانی: لا لیگا، خولی یانە پاڵەوانەکان، جامی شای ئیسپانیا، جامی سوپەری ئیسپانیا، جامی سوپەری ئەورووپا و جامی جیهانیی یانەکانی فیفای بەدەستهێناوە.
لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیدا، رۆناڵدۆ توانیی گۆڵی زۆرتر تۆماربکات و بە هۆی لەشی بەهێز، خێرایی، تەکنیک و لێدانە سەرکەوتووەکانییەوە، ئەو ئەستێرە تەمەن ٣٣ ساڵە، بەو جامانەی بەدەستیهێناون و ئەو ژمارە پێوانەییانەی تۆماریکردوون، چووەتە نێو لیستی باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێوە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ ریال مەدریددا، ١٦ جامی بەدەستهێناوە. لە میانی پێنج ساڵی رابردوودا، چوار جار خولی یانە پاڵەوانەکانی بردووەتەوە. سێ جامی جیهانیی یانەکانی فیفا، سێ جامی سوپەری ئەورووپا، دوو نازناوی لا لیگا، دوو جامی شای ئیسپانیا و دوو جامی سوپەری ئیسپانیای بردووەتەوە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.