Şenhan Bolelli
13 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2022
مەدرید - AA
یانەی ریال مەدرید سەرکەوتنی بەسەر یانەی بارسێلۆنادا تۆمار کرد و گەیشتە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا.
لە یاریی نیوەی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیادا، یانەی ریال مەدرید رووبەڕووی یانەی بارسێلۆنا بووەوە.
لە خولەکەکانی ٤١ و ٨٣دا، یاریزانان لووک دێ یۆنگ و ئانسو فاتی دوو گۆڵیان بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمار کرد، هەروەها لە خولەکەکانی ٢٥، ٧٢ و ٩٨دا، یاریزانان ڤینیسیوس جونیور، کەریم بەنزیما و فێدێریکۆ ڤالڤێردێ سێ گۆڵیان بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار کرد.
بەم شێوەیە یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی ٣-٢ لە یانەی بارسێلۆنای بردەوە.
لەئێستادا، یانەی ریال مەدرید پێشەنگی لا لیگایە و ١٧ خاڵ لەپێش یانەی بارسێلۆناوەیە کە لە ریزبەندی شەشەمدایە.
بڕیاریشە لە ١٦ی کانوونی دووەمدا، یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەڕێوەبچێت و براوەی یاری نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید-ئەتلەتیکۆ بیلباو ببێتە رکابەری ریال مەدرید.