ئەنقەرە - AA
ئەو ٣٢ هەڵبژاردەیەی کە لە مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیادا بەشداریی دەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بەسەر چوار دەستەدا دابەشکران.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فیفادا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە بەر لە ئەنجامدانی تیروپشکی دیارییکردنی گرووپەکان کە بڕیارە رۆژی هەینی یەکی کانوونی یەکەم لە کۆشکی کرملین لە مۆسکۆ بەڕێوەبچێت، هەڵبژاردە بەشدارەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا بەسەر چوار دەستەدا دابەشکراون.
دەستەکان بە پێی ئاستی هەڵبژاردەکان کە لە لایەن فیفاوە لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشاندەکرێت، دیارییکراون و دوای تیروپشک ٣٢ هەڵبژاردەکە بەسەر هەشت گرووپدا دابەشدەکرێن.
فیفا دەستە ئامادەکراوەکانی هەڵبژاردەکانی بۆ تیروپشک بەم شێوەیە دیارییکردووە:
١. رووسیا، ئەڵمانیا، بەڕازیل، پورتوگال، ئەرجەنتین، بەلجیکا، پۆڵەندا و فەڕەنسا.
٢. ئیسپانیا، پیرۆ، سویسرا، ئینگلتەرا، کۆلۆمبیا، مەکسیک، ئۆرۆگوای و کرواتیا.
٣. دانمارک، ئایسلەندا، کۆستا ریکا، سوید، تونس، میسر، سنیگال و ئێران.
٤. سڕبیا، نێجیریا، ئوستڕاڵیا، ژاپۆن، مەغریب، پەنەما، کۆریای باشوور و سعوودیە.
