Hüseyin Burak Demirer
12 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە - AA
لە هەفتەی شەشەمی یارییەکانی خولی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ (Serie A)دا، یانەی یوڤێنتوس و یانەی سالێرنیتانا بە ئەنجامی ٢-٢ یەکسان بوون.
گۆڵی یەکەمی سالێرنیتانا لە خولەکی ١٨دا، لەلایەن ئەنتۆنیۆ کاندرێڤا-وە تۆمار کراو و گۆڵی دووەمیشی بە لێدانی سزا تۆمار کرا کە لەلایەن کریستۆف پیاتێک لە خولەکی ٤٥+٥دا ئەنجامدرا.
یانەی یوڤێنتوس-ی خاوەن یاریگا لە خولەکی ٥١دا لە رێگەی جیلسۆن بریمەر یەکەم گۆڵی تۆمار کرد و لە خولەکی ٩٠+٣شدا، دووەم گۆڵی لە رێگەی لیۆنادۆ بۆنۆچی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.
لە خولەکی ٩٠+٥دا، میلیک گۆڵی سێیەمی بۆ یوڤێنتوس تۆمارکرد، بەڵام لە ئەنجامی پێداچوونەوەی VAR گۆڵەکە ئەژمار نەکرا و هەڵوەشێندرایەوە. میلیک کە لە خۆشی گۆڵ تۆمارکردنەکەی درێسەکەی دانا، دووەم کارتی زەردی وەرگرت و لە یارییەکە دوورخرایەوە.
لە دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو گۆڵە و دروستبوونی گرژی لەنێوان یاریزانانی هەردوو یانەکەدا، یاریزان فازیۆ لە سالێرنیتانا لە خولەکی ٩٠+٧دا و یاریزان کوادرادۆ لە یوڤێنتوس لە خولەکی ٩٠+٩ کارتی سووریان وەرگرت.
بەو ئەنجامەش یوڤێنتوس کۆی خاڵەکانی گەیاندە ١٠ خاڵ و ریزبەندی هەشتەمی گرتووە، سالێرنیتانا-ش بە بەدەستهێنانی حەوت خاڵ ریزبەندی دەیەمی گرتووە.