ئەنقەرە-AA
لە ۳٦مین هەفتەی خولی ئینگلتەرا (پرێمیەر لیگ)دا، یانەی مانچستەر ستی بە ئەنجامی ٥-۰ لە یانەی نیوکاسڵ یونایتدی بردەوە.
لەئێستادا یانەی مانچستەر یونایتد کە لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول لە رکابەریدان بۆ بەدەستهێنانی ریزبەندی یەکەمی پرێمیەر لیگ، رووبەڕووی یانەی نیوکاسڵ یونایتد بووەوە کە لە ریزبەندییەکانی ناوەندی پرێمیەر لیگدایە.
گۆڵی یەکەم و پێنجەمی مانچستەر ستی لەلایەن رەحیم ستێرلینگ-ەوە لە خولەکەکانی ۱۹ و۹۰+۳دا تۆمار کران.
لە خولەکی ۳٨یشدا، یاریزان ئیمیرک لاپۆرتێ گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد و گۆڵەکانی سێیەم و چوارەمیش لەلایەن رۆدری و فیل فۆدێن لە خولەکەکانی ٦۱ و ۹۰دا تۆمار کران.
بەم شێوەیەش یارییەکە بە ئەنجامی ٥-۰ کۆتایی هات و یانەی مانچستەر ستی ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٨٦ خاڵ بەرز کردەوە.
لە بەرامبەریشدا یانەی نیوکاسڵ یونایتد لە ٤۳ خاڵدا مایەوە.