ئیستانبوڵ - AA
لە رێوڕەسمێکدا کە لە شاری نیۆن لە سویسرا بەرێوەچوو، تیروپشکی دوایین خولی ١٦ی وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ی لیگی ئەورووپا راکێشرا.
گالاتاسارای کە تاکە یانەیە نوێنەرایەتی تورکیا دەکات، بەر یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی کەوت.
یەکەم یاری یانە زەرد و سوورەکان لە ١٠ی ئاداردا لە ئیسپانیا ساز دەکرێت، لە ١٧ی ئازاردا لە ئیستانبوڵ یاری دووەم دەکەن.
یارییەکانی دوایین خولی ١٦ بەم شێوەیەیە:
ڕێنجەرز (سکۆتلاند) - رێد ستار بەلگراد (سربیا)
براگا (پورتوگال) - مۆناکۆ (فەڕەنسا)
پۆرتۆ (پورتوگال) - ئۆلیمپیان لیۆن (فەڕەنسا)
ئاتالانتا (ئیتاڵیا) - بایر لیڤەرکوزن (ئەڵمانیا)
سێڤیلا (ئیسپانیا) - وێست هام یونایتد (ئینگلتەرا)
بارسێلۆنا (ئیسپانیا) - گالاتاسارای (تورکیا)
لایپزیگ (ئەڵمانیا) - سپارتاک مۆسکۆ (رووسیا)
ریال بێتیس (ئیسپانیا) - ئینتراخت فرانکفۆرت (ئەڵمانیا)