Emre Gürkan Abay
16 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2021
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند کە مووشەکیان ئاراستەی مانگێکی دەستکردی لەکارکەوتوو کردووە لە بۆشایی ئاسمان.
لەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە ١٥ی تشرینی دووەمدا، بەسەرکەوتوویی بە مووشەک لە مانگێکی دەستکردی رووسی دراوە لە بۆشایی ئاسماندا.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "مانگی دەستکردی (Tselina-D) کە لە ساڵی ١٩٨٢وە تا ئێستا لە دەوری هەسارەی زەویدایە و ئێستا لە کارکەوتووە، بەسەرکەوتوویی لێیدراوە".
راگەیەندراوەکە، هەروەها وەڵامی تۆمەتبارکردنی رووسیا لەلایەن ئەمریکاوە لە بەرامبەر ئەم ھەنگاوەی داوەتەوە و ھاتووە:
"لێدوانەکانی ئەمریکا سەبارەت بەوەی کە ئەو تاقیکردنەوەی رووسیا، مەترسی بۆسەر بنکەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان بە دووڕوویی ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین. ئەمریکا بەبێ پێدانی زانیاری بە کەس، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی و دوایین مۆدێل ئامێرەکانی بە دەوری زەویدا تاقی دەکاتەوە و پێشیان دەخات. پێشتر تاقیکردنەوەی ھاوشێوەی ئەمە لە بۆشایی ئاسمان لەلایەن ئەمریکا، چین و ھیندستانەوە ئەنجامدراوە".
دوێنێ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە تاقیکردنەوەکەی رووسیا، مەترسی بۆسەر بنکەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان دروست دەکات و سەرکۆنەی حکوومەتی مۆسکۆی کردبوو.