Övünç Kutlu,Mohammed Baqi Hussein
13 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2018
نیویۆرك - AA
له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه لهسكانداڵی دزه‌پێكردنی داتاكانی كۆمسیۆنی موڵك و بۆرسه‌ی ئه‌مریكا (SEC)دا، دۆسیه‌ی سكاڵا دژی فه‌یسبووك كرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی The Wall Street Journal، به‌هۆی به‌كارهێنانی داتای 87 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبوك له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی توێژینه‌ی داتا به‌ناوی كامبریج ئهنالایتیكا كه ناوه‌نده‌كه‌ی له له‌نده‌نه، به‌شێوازێكی نایاسایی بۆ دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه هه‌ستیاره‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا، SEC دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به فه‌یسبوك كردووه‌ته‌وه.
هه‌واڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، SEC ده‌یه‌وێت تێبگات له‌وه‌ی فه‌یسبوك چه‌نده خاوه‌نی زانیارییه و چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌ترسیه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه، له‌وه‌ش ده‌كۆڵرێته‌وه كه فه‌یسبوك له‌كاتی دزه‌كردنی ئه‌م زانیارییانه‌دا، وه‌به‌رهێنه‌كانی له‌وباره‌وه ئاگاداركردووه‌ته‌وه یان نا.
چاودێریكردنی ئاگاداركردنه‌وه‌ی خاوه‌ن پشك و وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه، یه‌كێكه له ئه‌ركه‌كانی SEC.
هاوكات لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا و كۆمسیۆنی بازرگانیی فیدراڵی (FTC) له‌باره‌ی فهیسبووكهوه به‌رده‌وامه.