Salih Şeref,Saadet Firdevs Aparı
16 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ - AA
پێشانگای (Contemporary Istanbul CI) كه ئه‌مساڵ چوارده‌هه‌مین خولی ساز ده‌كرێت، ده‌زگا و دامه‌زراوه هونه‌ری و گه‌له‌رییه دیاره‌كانی توركیا و جیهان و هونه‌ردۆستانی به‌یه‌كدی ئاشنا كرد.
به‌شی میدیای نوێی پلوگین-ی پێشانگاكه كه له چه‌ند به‌شێكی جیادا نموونه‌ی هونه‌ری سه‌رده‌می خستووه‌ته به‌ر دیدی سه‌ردانكه‌ران، له‌و كاره دیجیتاڵیانه پێكدێت كه میدیای نوێ، دیزاین و هونه‌ری-زیندووی به‌یه‌كه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه.
به‌رهه‌می "Under1Minute" كه بۆ جاری حهوتهمە له چوارچێوه‌ی CI رێكده‌خرێت، تیایدا رووخساری مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی دیجیتاڵی دیزاین ده‌كات، بووه‌ته جێی سه‌رنجی هه‌موولایه‌ك.
هاكان یڵماز و مه‌همه‌ت ئوناڵ كه به كاری "Under1Minute" به‌شداریان له پێشانگاكه‌دا كردووه، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوان و باسیان له ورده‌كاری به‌رهه‌مه‌كه‌یان كرد.
ده‌رهێنه‌ر و هونه‌رمه‌ندی دیجیتاڵ، هاكان یڵماز ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هونه‌ره‌كانی دیجیتاڵ تا دێت روو له بڵاوبوونه‌وه ده‌كات و گوتی: ''نزیكه‌ی ١٠ ساڵه هونه‌ره‌كانی نیشاندان به دیجیتاڵكراوه. ئیدی وێنه نه‌وه‌ی نوێی هه‌یه، به‌ڵام هونه‌ری سێ ره‌هه‌ندی وه‌ك هونه‌ری پلاستیك، په‌یكه‌ر و نه‌خش به دیجیتاڵی نه‌كراون. پرنته‌ری سێ ره‌هه‌ندی هه‌بوو كه نزیكترینه له‌وانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌یش به‌پێی پێویست نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه ئێمه ئه‌م به‌رهه‌مه‌مان بۆ ئه‌و پێویستیه ئه‌نجامدا''.
- ''شوێن پەنجەیەک له مێژوودا جێده‌هێڵێت''
ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌نجه باسی له‌وه كرد كه له‌و باوه‌ڕه‌دان به‌رهه‌مه‌كانیان جێده‌ستی هه‌بێت له مێژوودا، چونكه له رێگه‌ی ژیری ده‌ستكرده‌وه رووخساری مرۆڤیان نیشانداوه كه پێشتر نه‌بووه.
شاره‌زای په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌سازی، مه‌همه‌ت ئوناڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ماوه‌یه‌كی زۆره گرنگی به میدیای نوێ ده‌دات و گوتی: ''له ساڵی ٢٠١٧دا ده‌ستمان به یه‌كه‌م پرۆژه‌مان كرد. رووخساری ٥٠ هه‌زار كه‌سمان فێری نزیكه‌ی ١٠٠ كۆمپیوته‌ر كرد. له به‌رهه‌مهێنانی رووخساره‌كانی ئێره‌دا ئەلگۆریتم به‌كارده‌هێنین. له راستیدا ئه‌م ئەلگۆریتمه جۆرێك له خه‌ون ده‌بینێت. له رووخساری ئه‌و مرۆڤانه‌ی فێرمان كردووه خه‌یاڵ به كه‌سانی نوێوه ده‌كات''.
ئوناڵ باسی له‌وه كرد كه له رووی ده‌نگه‌وه ئەلگۆریتمێكی دیكه به‌كارده‌هێنن و گوتی: ''له‌م به‌شه‌دا گوێ له‌و ده‌نگانه ده‌گرین كه خۆمان به‌رهه‌ممان هێناوه و له به‌ستانه‌ی من دامناون فێرده‌بێت و دەتوانێت موزیك دروست بكات. له رووی ده‌نگ و موزیكه‌وه به‌و شێوه‌یه كار ده‌كه‌ین".
چوارده‌هه‌مین پێشانگای هونه‌ری سه‌رده‌میانه‌ی ئه‌مساڵ كه ئاك بانك سپۆنسه‌ری ده‌كات، ئه‌مڕۆ كۆتایی دێت.