Muhammet Kurşun
21 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2020
تاران - AA
لە ئێران لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣١٢ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە، بەمەیش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەھۆی ئەو پەتا جیھانگیرەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣١ ھەزار و ٣٤٦ کەس.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣١٢ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا پێنج ھەزار و ٦١٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار کراون.
لاری باسی لەوە کرد کە تا ئێستا ٣١ ھەزار و ٣٤٦ کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و، ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە، ٥٤٥ ھەزار و ٢٨٦ کەس.
لاری ئەوەشی خستەڕوو کە رەوشی تەندروستی چوار ھەزار و ٨٦١ کەس ناجێگیرە و، تا ئێستا ٤٣٨ ھەزار و ٧٠٩ تووشبووش چاکبوونەتەوە و، چوار ملیۆن و ٥٩٩ ھەزار و ٥٥٤ پشکنین لە سەرانسەری وڵاتەکەی ئەنجامدراوە.
گوتهبێژی وهزارهتی تهندروستیی ئێران لاری، باسی لەوەیش کرد کە لە کۆی ٣١ پارێزگای ئێران ٣٠ پارێزگایان لەنێو بازنەی مەترسیدار و سوورەکاندان، لەبەرئەوە پێویستە بە درێژایی سێ هەفتە رێوشوێنی تەند بگیرێنە بەر بۆ کۆنترۆڵ کردنی رەوشەکە.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران لە ١٩ی شوباتی رابردوو لە شاری قوم تۆمار کرا.