Adam Abu-bashal
21 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2020
ئەبوجا- AA
ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا بەهۆی کۆرۆنا لە کیشوەری ئەفریقا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، ٤٠ هەزار و ٢٨٩ کەس.
ماڵپەڕی "Worldometer" لە دوایین ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە کیشوەری ئەفریقا، ئەوەی خستوەتەڕوو کە لە میانی٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ هەزار و ٤٩٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە، یەک ملیۆن و ٦٧٤ هەزار و ٨٣٦ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، ٢٩٨ کەس زیادیکردووە و گەیشتووەتە، ٤٠ هەزار و ٢٨٩ کەس.
تا ئێستاش زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە کۆماری باشووری ئەفریقا تۆمار کراوە کە ١٨ هەزار و ٦٥٦ حاڵەتە، دوای ئەویش هەریەکە لە میسر بە شەش هەزار و ١٤٢ حاڵەت و جەزائر بە سێ هەزار و ٢٧ حاڵەت دێن.
زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەش هەر لە کۆماری باشووری ئەفریقا تۆمار کراوە کە ٧٠٦ هەزار و ٣٠٤ حاڵەت بووە، دوای ئەویش میسر بە ١٧٩ هەزار و سێ حاڵەت و مەغریب بە ١٠٥ هەزار و ٧٠٥ حاڵەت دێت.
لە لایەکی دیکەشەوە لە وڵاتی مۆریشیوس هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا نەماوە و لە وڵاتانی سیشێل و ئەریتریا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمار نەکراوە.
تا ئێستاش یەک ملیۆن و ٣٧٦ هەزار و ٥٩٩ تووشبووی کۆرۆنا لە کیشوەری ئەفریقا چاکبوونەتەوە.