İslam Doğru
09 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2019
نیویۆرك ــ AA
دەستەی نیشتمانی پزیشكی ئەمریكا رایگەیاند كە بە هۆی جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە تا ئێستا، ٤٠ كەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەكەدا، دەستەی نیشتمانی پزیشكی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە كە جگەرەی ئەلیكترۆنی زیانی هەیە و بەهۆی تا ئێستا بە لایەنی كەم ٤٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان پەیوەندار بە نەخۆشی سییەكان تۆماركراوە و زیاتر لە دووهەزاری دیكەش بەهۆی كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە، توشی نەخۆشی سییەكان هاتوون.
بەرپرسانی دەستەكە ئاماژەیان بەوەكردووە لە ١٠ ویلایەتی ئەمریكا، لێكۆڵینەوە لەسەر ٢٩ كەس كراوە كە بەهۆی جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە تووشی نەخۆشی سییەكان هاتوون.
لای خۆیەوە جێگری سەرۆكی دەستەی نیشتمانی پزیشكی ئەمریكا، ئان سكۆچات گوتوویەتی: "لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە كە ماددەی زیان بەخش لە جگەرەی ئەلیكترۆنیدا هەیە و بەهۆیەوە سەرجەم ئەو كەسانە تووشی نەخۆشی سیيەكان هاتوون كە ئەوەش جێگەی نیگەرانییە".
ئان سكۆچات ئاماژەی بەوەشكردووە كە هێشتا دەستەكەیان لێكۆڵینەوە لەو ماددانە دەكات كە لە جگەرەی ئەلیكترۆنییدا هەن.