Barış Gündoğan
27 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە- AA
وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەدین کۆجا ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا لە کیشوەری ئەفریقا، گەشتکردن لە نێوان تورکیا و پێنج وڵاتی ئەو کیشوەرە قەدەغە دەکرێت.
لەوبارەیەشەوە کۆجا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا هاتووە: "بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە شەپۆلی نوێی کۆرۆنا، لەم شەوەوە گەشتکردن لە وڵاتانی بۆتسڤانا، کۆماری ئەفریقای باشوور، مۆزەمبیق، نامیبیا و زیمبابۆیەوە بۆ تورکیا قەدەغە دەکرێت، ئەم قەدەغەیەش سەرجەم رێگاکانی وشکانی، ئاسمانی و دەریایی دەگرێتەوە".