Nuri Aydın
18 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دوای تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبوونه‌ته‌وه، ٣٩ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ئه‌و زانياريیانهى له ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٣٩ ملیۆن و دوو هه‌زار و ٣٩١ كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا سه‌ربكه‌ون.
به چاكبوونه‌وه‌ی هه‌شت ملیۆن و ٣٣٥ هه‌زار تووشبوو هیندستان له ریزی یه‌كه‌مدا دێت و به دوای ئه‌ویشدا به چاكبوونه‌وه‌ی حه‌وت ملیۆن و ٨٧ هه‌زار و ٧٩٦ كه‌س ئه‌مریكا و به چاكبوونه‌وه‌ی پێنج ملیۆن و ٣٦١ هه‌زار و ٥٩٢ كه‌س به‌ڕازیل ریزبه‌ندی دووه‌م و سێیه‌میان گرتووه.
هه‌روه‌ها تا نۆی ئه‌م مانگه، ٣٥٩ هه‌زار و ٦٣ تووشبوو له توركیا چاكبوونه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له شاری وهان له چین سه‌ری هه‌ڵدا له ماوه‌یه‌كی كورتدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه په‌تایه‌كی جیهانگیر.
له كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه ٥٥ ملیۆن حاڵه‌تی تێپه‌ڕاندووه، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ زیاتر له یه‌ك ملیۆن و ٣٤٤ هه‌زار.