Ahmet Dursun
27 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
جێگری سه‌ركۆماری ئێران بۆ كاروباری ژنان و خێزان، مه‌عسوومه ئیبتیكار، تووشی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا (كۆڤید-١٩) بووه.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵیی ئێران (ئیرنا)، فه‌ریبا ئیبتیهاج، كه راوێژكاری جێگری سهركۆمار، مه‌عسوومه ئیبتیكاره، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌نجامی پشكنینی دوێنێی ئیبتیكار بۆ كۆڤید-١٩، پۆزه‌تیڤ بووه.
فه‌ریبا ئیبتیهاج باسی له‌وه‌كردووه جێگری سهركۆمار له ماڵه‌وه كاته‌كانی به‌سه‌رده‌بات و راشیگه‌یاندووه: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه ده‌گوازرێته‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی جێگری سهركۆمار پشكنینی پێویستیان بۆ ئه‌نجامدراوه به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان رۆژی شه‌ممه ده‌رده‌چن".
لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، كیانوش جیهانپوور، سه‌باره‌ت به ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاندبوو: "تا ئه‌مڕۆ ٢٦ كه‌س له هاووڵاتییانمان گیانیان له‌ده‌ستداوه. ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیش بۆ ٢٤٥ حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه".
ڤایرۆسه‌كه له ئێران به خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه و پێشتر تووشبوونی هه‌ریه‌ك له جێگری وه‌زیری ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته، ئیره‌ج حه‌ریرچی، په‌رله‌مانتاری تاران، مه‌حمود سادقی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران، موجته‌با زوننور، به ڤایرۆسی كۆڤید-١٩ راگه‌یه‌نرابوو.