Zana Natık Kerem
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
بەغدا ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و 224 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بوون و 80 كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەدراوە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 80 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و 224 كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
باس لەوەشكراوە كە هەر لەو ماوەیەدا، چوار هەزار و 214 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە 298 هەزار و 702 كەس و لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و 166 كەس گیانیان لەدەستداوە و 233 هەزار و 346ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.