Bayram Altuğ
02 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
جنێڤ- AA
رێکخراوی "Press Emblem Campaign" کە رێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنییە و بنکەی سەرەکی لە شاری جنێڤ-ی سویسرایە، بەبۆنەی "رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی دژبە رۆژنامەنووسان" راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە سەرەتای مانگی ئادارەوە تا ئێستا، زیاتر لە ٤٤٢ راگەیاندنکار لە ٥٢ وڵاتی جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٦٣ رۆژنامەنووس لە رووداوی جیاجیادا بوونەتە قوربانی. بەم شێوەیە ژمارەی ئەو رۆژنامەنووسانەی لەمساڵدا گیانیان لەدەستداوە ٥٠٠ی تێپەڕاندووە".
جەخت لەوەش کراوەتەوە لەبەر ئەوەی هەندێک وڵات ئاماری گیانلەدەستدانی رۆژنامەنووسانیان رانەگەیاندووە یاخود ئەو رۆژنامەنووسانەی گیانیان لەدەستداوە هەژمار نەکراون، ژمارەکە زۆر زیاترە.
- زۆرترین رۆژنامەنووس لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین بوونەتە قوربانی
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی رێکخراوەکە، وڵاتانی ئەمریکای لاتین لە ریزبەندی سەرەوەی ئەو وڵاتانەن کە رۆژنامەنووسان تیایاندا بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بەجۆرێک لە پێرو ٩٣، ئیکوادۆر ٤١، بەڕازیل ٣٦ و لە مەکسیک ٢٦ رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە.