Hawkar Yaseen
24 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٨١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٨٧٠ تووشبوو ، ٤٣٧ لە دهۆک، ٢١٦ لە سلێمانی، ٤٦ لە گەرمیان، حەوت لە هەڵەبجە و پێنج کەسیش راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٨٥ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ١٩٠ کەس، ١٨١ کەس لە سلێمانی، ٩٩ کەس لە دهۆک، ١٠ کەس لە گەرمیان، چوار کەس لە هەڵەبجە و یەک کەسیش لە راپەڕین.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ کەس بەهۆی پاتاکە گیانیان لەدەستداوە، دوو لە هەولێر و کەسێک لە سلێمانی.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و ٧٨٥ هەزار و ٦٤٣ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ٣٩٩ هەزار و ١٣١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ٣٧٥ هەزار و ٩٣٨ کەس چاکبوونەتەوە و ١٦ هەزار و سێ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها تا ئێستا حەوت هەزار و ١٩٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.