Emre Gürkan Abay,Ali Cura
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2020
مۆسکۆ- AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە رێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەی ئەنجامدا و نوێترین زانیاری لە بارەی هەوڵەکانی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا خستەڕوو.
ڤلادیمیر پوتین لەو بارەیەوە ئەوەی خستەڕوو کە بەرەوپێشچوونی دڵخۆشکەر هەیە و رایگەیاند "ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڤێکتۆر، ئەمڕۆ دووەم ڤاکسینی دژبە کۆرۆنای بە ناوی "EpiVakKorona" تۆمار کرد".
لە ١١ی ئابی رابردوودا، ناوەندی لێکۆڵینەوەی گامالەیا لە رووسیا، یەکەم ڤاکسینی دژبە کۆرۆنا تۆمار کردبوو.
لە لایەکی دیکەوە ئەو گەشتە ئاسمانییانەی رووسیا کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی کۆرۆنا وەستێندرابوون، دووبارە دەستیانپێکردووەتەوە.
لەم چوارچێوەیەشدا گەشتەکانی رووسیا لەگەڵ سربیا، کوبا و ژاپۆن دەستیانپێکردەوە.
هەروەها ژمارەی گەشتەکانی رووسیا لەگەڵ بێلاڕووس، سویسرا، ئیمارات و ماڵدیڤ زیادی کرد.