Zana Natık Kerem
11 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2019
ئەنقەرە ــ AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ویلایەتی راجستان باکووری رۆژئاوای ھیندستان بە ھۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەرازەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووە بۆ ١٠٥ کەس.
بەرپرسانی ویلایەتی راجستان رایانگەیاندووە کە لە میانی ھەفتەی رابردوودا، پێنج کەسی دیکە بە ھۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەرازەوە لە ویلایەتەکە، گیانیان لەدەستداوە.
بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ویلایەتی راجستان بە ھۆی ئەنفلۆنزای بەرازەوە گیانیانلەدەستداوە بەرزبووەوە و گەیشتە ١٠٥ کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسانە، ئەنفلۆنزای بەراز لە شارەکانی جایپور، گانگناگار و سیگار بڵاوبووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی ھیندستان بڵاویانکردەوە، تیمی پزیشکی لە ویلایەتی راجستان ئاشکرایانکردووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، دوو ھەزار و ٨٥٤ کەس لەو ویلایەتە تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەراز ھاتوون.