Hikmet Faruk Başer
18 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2026
بیست و یەکەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی پزیشکی دادوەری لەلایەن رێکخراوی پزیشکی دادوەری تورکیا "ATK"، لە رۆژانی ٢١-٢٧ی ئەیلول لە ئەنتاڵیا بەرێوەدەچێت و، تیایدا پسپۆڕانی پزیشکی دادوەری و پزیشکە دادوەرە ئەکادیمییەکان، بەرپرسانی دادوەری، نوێنەری باڵای دامەزراوە حکوومییەکان و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە تورکیا و ٤٠ وڵاتی دیکە لە بواری پزیشکی دادوەری و زانستە یاساییەکان بەشداری دەکەن.
کۆنگرەکە باس لە بابەتەکانی رۆژەڤ دەکات؛ وەک بەکارھێنانی پزیشکی دادوەری، ژیری دەستکرد و زانستە یاساییەکان، بەڵگەنامە دیجیتاڵییەکان و لێکۆڵینەوەی پزیشکی دادوەری دیجیتاڵی، تەکنەلۆجیای پێشکەوتووى بوارەکانی دەروونی چالاکەکانی نەوەی نوێ و کۆنترۆڵکردنی ماددەی ھۆشبەر، دی ئێن ئەی و تەکنەلۆجیای ڕێکخستنی نەوەی داھاتوو، ناسینەوە لە کارەساتە بەکۆمەڵەکان، مافی مرۆڤ، خراپ بەکارھێنانی پزیشکی، ھەڵسەنگاندنی کەمئەندامی، ڕووداوی ھاتوچۆ و ئۆتۆمبێلی سەربەخۆ، پزیشکی دەروونی دادوەری، ھەڵسەنگاندنی پزیشکی دادوەری منداڵان، نەخۆشی پزیشکی دادوەری، تیشکی پزیشکی دادوەری، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کوالیتی و ستانداردکردن لە زانستە یاساییەکان و ھاریکارییە نێودەوڵەتیەکان.
سەرۆکی رێکخراوی پزیشکی دادوەری تورکیا، د. خزر ئاسلی یوکسەل سەبارەت بە کۆنگرەکە بە ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "پزیشکی دادوەری کە نزیکەی دوو سەدەیە خزمەتگوزاری پێشکەوتوو لە تورکیا پێشکەش دەکات، لە ساڵی ١٩١٧ەوە لەژێر چاودێری وەزارەتی داددا کاردەکات".
گوتیشی: "لە ئێستادا دامەزراوەکەمان نزیکەی هەزار پسپۆڕی پزیشکی دادوەری و سێ هەزار و ٥٠٠ کارمەندی ھەیە. ساڵانە شەش ھەزار پشکنینی جەستە لە ئیستانبوڵ و سەرتاسەری تورکیا ٣٠ ھەزار پشکنینی جەستەیی ئەنجام دەدرێت و، ئەنجامەکانیش بۆ دەسەڵاتدارانی دادوەری ڕادەگەیەنرێن. دامەزراوەکە لە ٨١ پارێزگا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات".
د. خزر ئاسلی یوکسەل ڕوونی کردەوە کە پەیمانگای پزیشکی دادوەری لە دامەزراوە پێشەنگەکانی جیھانە و، ڕایگەیاند: "توێژینەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ماددە ھۆشبەرەکان ئاشکرایکردووە کە پەیمانگای پزیشکی دادوەری لە ڕیزبەندی سێ یەکەمی جیھاندایە لەڕووی تاقیگەی ژەھراوی پەیوەندیدار بە دەرمانەوە، لە کۆی ١٧ تاقیگە کە پشکنینیان بۆ کراوە".
د. ئاسلی یوکسەل ئاماژەی بەوە کرد وەک پزیشکی دادوەری 'ئالوودەبوون و شایەتحاڵی شارەزا لە جیھاندا'مان وەک تەوەرێکی سەرەکی بیست و یەکەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی پزیشکی دادوەری ھەڵبژاردووە، چ لەسەر ئاستی جیھانی و چ لە وڵاتەکەماندا. چالاکییەکە کە لە ئەنتاڵیا ATGV Social بە بەشداری نزیکەی ٤٠ وڵات، لە نێوان ٢١-٢٧ی ئەیلولدا بەڕێوەدەچێت.
هەروەها د. ئاسلی یوکسەل باسی لەوەیش کرد لە ماوەی حەوت ڕۆژدا ٢٨ دانیشتن لە کۆنگرەکەدا بەڕێوەدەچێت و، گوتی: "١٢٥ پانێڵست تاوتوێی دوایین پێشھاتەکانی جیھان دەکات، پسپۆڕانی نوێی پزیشکی دادوەری و پزیشکی دادوەری و خوێندکارانی پسپۆڕی پزیشکی دادوەری لە تورکیاش بەشداری ئەو گفتوگۆیانە دەکەن و گوێ لە دوایین پێشھاتەکان دەگرن".