Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
01 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا جۆرج هێربێرت واڵكه‌ر بوش كه به بوشی باوك ناسراوه، له‌ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا له ویلایه‌تی ته‌كساس كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی بنەماڵەی بوش، کە لە لایەن جۆرج بوشی 43مین سەرۆکی ئەمریکا دەرکراوە، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا بوشی باوك كۆچی دوایی كردووه.
بوش كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌ژێر چاودێریی ته‌ندروستیدایه، له شاری هۆستنی ویلایه‌تی ته‌كساس كۆچی دوایی كردووه.
له‌ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بوشی كوڕدا هاتووه، "جێب، نیڵ، مارڤین، دارۆ و من، نیگه‌رانین به راگه‌یاندنی كۆچی دوایی بوشی ته‌مه‌ن 94 ساڵی باوكمان. جۆرج ئه‌یچ ده‌بلیو بوش كه‌سایه‌تی مه‌زن بوو و باشترین باوك بوو كه رۆڵه‌یه‌ك بیه‌وێت".
بوشی باوك له‌ساڵانی 1989-1993 له كۆشكی سپی بوو و وه‌ك 41مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌قۆناغی كۆتایی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تدا ناوی چووه‌ته مێژووه‌وه.