Hemn Osman
09 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2015
تیمەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لقی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، بەپێی راپۆرتێک له‌باره‌ی بوونی كه‌سانی بیانی له شاره‌كه‌دا كه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه بكه‌ن، ده‌ستیان به كار كرد و له گه‌ڕه‌كی باخچه‌شه‌هیر ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر ماڵێكی دیاریكراو، ئه‌نجام دا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 38 كه‌س ده‌ستگیر كران، 15یان منداڵ و 10یان ئافره‌ت بوون، له‌وانه‌ش 14یان ئازه‌ربایجانی، حه‌وتیان ئەندۆنێزی، پێنجیان عێراقی، پێنجیان قرقیزستانی، دووانیان تاجیكی، سیانیان ئێرانی و دووانیان ئه‌فغانی بوون.
هه‌روه‌ها دوو هاووڵاتی توركیش به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سانه بۆ هاتنیان بۆ شاره‌كه و دابینكردنی شوێنی مانه‌وه‌یان، ده‌ستگیر كران.