تاران
بە پێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی مەشرهق نویز وێبلاگ نووسی ئێرانی کهنهدی، حوسێن درەخشان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کردووە دوای گەڕانەوەی لە مۆڵەتی دوو حەفتەیی بۆ بەندیخانە و کاتێک سەعات شەشی ئێوارە گەیشتۆته بەندی ھەشتی بەندیخانەی ئەوین لە تاران، پێیان راگهیاندووه کە بەر لێبووردن كهوتووه و ئازاد دهكرێت.
درەخشان ههروهها گوتی: "سوپاس بۆ خوا ئازادم، زۆر سوپاسی خامهنەیی و ئەو کەسانە دەکەم کە لە رۆژە تەنگەکاندا بە تەنیایان جێنەھێشتم".
حوسێن درەخشان لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٨ بە تۆمەتی "ھاوکاریکردن لەگەڵ دەوڵەتەکانی دیکە و پڕوپاگندەکردن لەدژی دەوڵەت و بێرێزیکردن بە نرخە ئاینییەکان و بانگهشهكردن بۆ گروپە نەیارەکانی رژێمی ئێران" دەستگیر کرابوو.