Ata Ufuk Şeker
26 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2020
بڕۆکسل - AA
یەکێتی ئەورووپا بۆ رێگری کردن لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی برێکست لەسەر ئابووری وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکە، پێشنیازی دروست کردنی سندوقێکی پێنج ملیار یۆرۆیی کرد.
ئەم سندوقە یارمەتی ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەورووپا دەدات کە بەھۆی برێکست زۆرترین زیانی ئابوورییان بەردەکەوێت.
ھەروەھا پشتیوانی دارایی پێشکەشی ئەو کەسانە دەکات کە بەھۆی برێکست بێکار دەبن.
دانانی ئەم سندوقەش پێویستی بە رەزامەندی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا و پەرلەمانی ئەورووپا ھەیە.
جێی وەبیرھێنانەوەیە، بەریتانیا لە ساڵی ۲۰۱٦دا ریفراندۆمێکی تایبەت بە جیابوونەوە لە یەکێتی ئەورووپای ئەنجامدا و تیایدا رێژەی سەدا ٥۲ی دەنگدەران داوای جیابوونەوەیان کرد.