Emre Aytekin
23 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو فلیمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر ناوچەی سیاچین-ی جێ ناکۆک لە نێوان پاکستان، ھیندستان و چین لە رۆژھەڵاتی چیاکانی کاراکوروم کە بە "بەرزترین ناوچەی جەنگ لە جیھان" ھەژمار دەکرێ، ئامادەکرد.
لەو فیلمە دۆکیومێنتارییەی کە لە ھەژماری یوتیوبی بەشی ئینگلیزی ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاوکراوەتەوە، تیمەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو باسی زانیاری پشت پەردەی گرژی سەربازیی لە ناوچەکە و سەردانیکردنی کەمپەکانی ناوچەکە لەلایەن سوپای پاکستان لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٩دا دەکەن.

فیلمە دۆکیومێنتارییەکە لە ژێر ناوی "لە ئاژانسی ئانادۆڵووە دۆکیومێنتاری سیاچین: جەمسەری سێیەم" بڵاوکرایەوە.
ھەر لە دۆکیومێنتارییەکەدا ئەو گرتانە تیمەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو تۆماریان کردووە لە بارەی کەمپەکانی چاودێریکردن و رێپێوانی چیای نێودەوڵەتیی و خاڵی چاودێری کۆنکۆردیا لە ناوچەی باڵتۆرۆی بەفراوی ژێر کۆنترۆڵی پاکستان دەخرێتەڕوو.
ئاژانسی ئانادۆڵو یەکەمین دەزگای راگەیاندنی نێودەوڵەتییە کە لە ناوچەکەدا روماڵی ھەواڵ دەکات و گرتەی ئەو سەربازانەی تۆمار کردووە کە لە دۆخێکی سەختی ناوچەی چیایی ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن.
ئەو ناوچەیە لە دوای ئەنتەراکتیکا، خاوەنی گەورەترین کەرتە بەفرە و درێژی ئەو ناوچەیە کە پێی دەگوترێ ناوچەی کەرتەبەفری سیاچین، ٧٦ کیلۆمەترە و تا ئێستاش بووەتە شوێنێکی جێ ناکۆک لە نێوان پاکستان و ھیندستان.
سوپای ھەردوو وڵات لە ناوچەکەدا چالاکییەکانی چاودێریکردن و دەورییە ئەنجام دەدەن و بانگەشەی سەروەری خۆیان بەسەر ئەم خاکە دەخەنەڕوو.
لە ساڵی ١٩٨٤وە سەربازان لە نێو دووبەرەی جیاوازن لە ناوچەکەدا و زیاتر لە دوژمنەکانیان بەرەنگاری دۆخی سەختی کەشوھەوای ئەو ناوچەیە دەبنەوە.
- شەڕى سەروەرى لەسەر بەفر
ئەو دۆكيومێنتاريەى كە هۆكارەكانى بەرلەيەكگرتنى وەرگرتوە، بیرو راى جەنەڕاڵە خانەنيشنەكانى سوپاى هيندستان و پاكستانى وەرگرتوە.
هيندستان و پاكستان، كە لە پاش سەربەخۆييان لە بەريتانيا كەوتنە جەنگەوە لە ساڵى ١٩٤٨دا سنوورى ئاگربەستيان بە چاودێرى نەتەوەيەكگرتووەكان لە ناوچەى جاموو كشمير كێشرا. سياچينيش، وەكو ناوچەيەك مايەوە لە ناوەڕاستدا كە نەچووە ژێر دەسەڵاتێكى هيچ لايەكيان.
سوپاى هيندستان، لە ساڵى ١٩٨٤دا لە "ئۆپەراسيۆنى مێگدووت (پەيامبەرى هەور)" سەربازى نارد بۆ ناوچەكە. سوپاى پاكستانيش، وەك وەڵامدانەوەيەك بۆ هيندستان بە "ئۆپەراسيۆنى ئەبابيل" خاڵە بڵندەكانى ناوچەكەى كرنترۆڵكرد.
وێڕای ئەوەی لە ساڵى ٢٠٠٣دا ئاگربەست لە نێوان هەردوو وڵاتدا راگەيەنرا، بەڵام هێشتا لە ناوچەكەدا دەرنەچوون.
- دوژمنى سەرەكى كەشوهەوا و سروشتە
ئەو بەرلەيەكگرتنەى سەربازان كە ساڵانێكە بەردەوامە، لە ركابەرەكانيان زياتر، بەرەنگارى كەشوهەوا سەختەكە و سروشت دەكەن.
گەرمى ناوچەكە تاكو ٥٠ پلەی ژێر سفر دادەبەزێت، لە هەر مەترێكى چوارگۆشە ١٠ مەتر بەفر دەبارێت، هەر لەبەر ئەم هۆيەوە پێيدەگوترێت "جەمسەرى سێيەم". بەشێكى گەورەى لە ناوچونى سەربازان لەو ناوچەيە بەهۆى پێكدادانەوە نييە بەڵكو بەهۆى هەرەسهێنانى بەفر، رەقبوونەوە و بەربوونەوەيە.
لە ماوەى ٣٥ ساڵدا ٧٠ لە سەدى گيان لەدەستانى دوو هەزار و ٥٠٠ سەرباز لەريزەكانى هيندستان و پاكستان بەهۆى سەختى كەشوهەوا و سروشتەوە بووە.
- گرنگترين هۆكار كۆنترۆڵكردنى سەرچاوەكانى ئاوە
دۆكيومێنتاريەكە ئاماژەى بە راوبۆچوونى شارەزايانى سەربازی كردووە، كە هۆكارى سەرەكى كێشمەكێشى سەروەرى لە ناوچەكەدا بۆ كۆنترۆڵكردنى سەرچاوەكانى ئاو دەگەڕێننەوە. ناوچەكە سەرچاوەى ئەو ئاوانەى لێيە كە بۆ پاكستان دێت، كاتێک كە چيابەفرينەكان دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتى هيندستان ئەوە پاكستان دەكەوێتە ژێر مەترسى وشكەساڵییەوە.
بۆ بینینی دۆكيومێنتاريەكە دەتوانن سەردانی ئەو بەستەرە بکەن: youtu.be/fQBvLrWU-O4