Burak Dağ
27 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2024
قودس - AA
ئەو ڕێککەوتنی ئاگربەستەی پاش ڕەزامەندی حکوومەتەکانی لوبنان و ئیسرائیل سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ڕایگەیاند، لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ بەکاتی ناوخۆ (٠٥:٠٠ بەکاتی هەولێر) چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.
سەرۆکی ئەمریکا بایدن، بڵاویکردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان حکوومەتەکانی لوبنان و ئیسرائیل ئەنجامدراوە.
بایدن باسی لەوە کرد کە ڕێککەوتنەکە کاتژمێر ٠٤:٠٠ی ئەمڕۆ دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و، لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا سوپای لوبنان لە سنووری باشووری وڵاتەکە جێگیر دەکرێن و کۆنترۆڵی ئەم ناوچەیە دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا بایدن، باسی لەوە کرد کە ڕێککەوتنەکە پێشنیاری ئەوەی کردووە حزبوڵڵا لەو ناوچەیە لە چەک دادەماڵدرێت و دەپەڕێتەوە باکووری ڕووباری لیتانی، لەو ماوەی ٦٠ ڕۆژەدا سەربازانی ئیسرائیل قۆناغ بە قۆناغ لە ناوچەکە دەکشێنەوە.
هەروەها بایدن باسی لەوە کرد کە لەو ماوەیەدا هیچ سەربازێکی ئەمریکا لە لوبنان ئەرکیان نابێت، ئەوەیشی خستەڕوو کە ڕێککەوتنەکە لە پاش هەوڵێکی زۆری دیپلۆماسی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا و فەڕەنسا بەدیهاتووە.
بایدن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو لوبنانییانەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ئاوارەبوون و، ئەو جووانەشی لە باکووری ئیسرائیل ئاوارەبوون دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
بەپێی ئەو بانگەشانەی پێش ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە بڵاوبونەتەوە، ٥-١٠ هەزار سەربازی لوبنان لە ناوچەی سنووری ئیسرائیل-لوبنان کە سوپای ئیسرائیل و حزبوڵڵا دەکشێنەوە هەتا ڕووباری لیتانی جێگیر دەکرێن.
لە لایەکی دیکەوە، بەپێی بانگەشەیەکی دیکەی ڕاگەیاندن، ئەمریکا ئەو بەڵێنەشی بە ئیسرائیل داوە کە لە دەقی ڕێککەوتنەکەشدا نییە، ئەگەر دەرکەوت حزبوڵڵا ڕێكکەوتنەکەی پێشێل کردووە، ئەوا ئیسرائیل مافی ئەوەی هەیە جارێکی دیکە هێرش بکاتەوە.