Muhammet Ali Kemal
29 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2017
نیویۆرک - AA
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەیەک لە ناوچەی برۆنکسی ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا، ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن فەرمانگەی ئاگر کوژێنەوەی نیویۆرکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی کە نزیک باخچەی ئاژەڵانی برۆنکس ئاگری گرتووە.
لای خۆیشییەوە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک بیڵ دێ بلاسیۆ لە لێدوانێکدا لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە، ئاماژەی بەوەکرد بەهۆی رووداوەکەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
بلاسیۆ رووداوەکەی بە ''گەورەترین تراژیدیای ئاگرکەوتنەوە'' لە نیویۆرک ناوبرد و تیشکی خستە سەر ئەوەی مناڵێکی ساوای تەمەن ١ ساڵ لەنێو ئەو کەسانەدایە کە گیانیان لەدەستداوە.
نزیکەی ١٧٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. کاربەدەستان باس لەوە دەکەن کە ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
تا ئێستاش هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانرێت.