Mohammed Baqi Hussein
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
بڕیاره سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین به‌ر له لووتكه‌ی G20 ی 2016 كه بڕیاره 4 و 5ی ئهیلوول له هانگژۆی چین به‌ڕێوه بچێت، دیدارێك ئه‌نجام بده‌ن.
ورده‌كارییه‌كانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و پوتین ئاشكرا بوون. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌رپرسانه‌وه وه‌رگیراوه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا به‌ڕێوه چووه. له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا پوتین رایگه‌یاندووه: "ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌كمان نییه و با لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌ینه‌وه" و رایگه‌یاندووه كه خۆشحاڵ ده‌بێت به دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی دیدارێك.
هه‌روه‌ها پوتین به ئه‌ردۆغانی راگه‌یاندووه كه هاوڕایه له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌كانی شه‌وی رابردوویدا كه به‌بۆنه‌ی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌وه بڵاوی كرده‌وه و راشیگه‌یاندووه توركیا و رووسیا وه‌ك دوو وڵاتی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه له‌وباره‌وه كارگهلێكیان هه‌یه ئه‌نجامی بده‌ن.
ئه‌ردۆغانیش له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به پوتینی گوتووه: "هه‌نگاوی گرنگ ده‌نێین له بابه‌ته دووقۆڵی و ناوچه‌ییه‌كاندا. هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا به‌ره‌وپێش ده‌به‌ین" و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه به‌گرنگی ده‌زانن گوێ بۆ داواكاریی گه‌لانی هه‌ردوو وڵات بگیرێت.
هاوكات هه‌ردوو سه‌ركرده بڕیاریان داوه به‌ر له لووتكه‌ی G20 ی 2016 كه بڕیاره 4 و 5ی ئهیلوول له هانگژۆی چین به‌ڕێوه بچێت، دیدارێك ئه‌نجام بده‌ن.