Emre Aytekin
27 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له زانکۆی Texas A&M له شاری گرینڤیلا سەربە ویلایه‌تی تێکساس باشووری ئه‌مریكا، رووداوێکی تەقەکردن روویدا.
له هه‌واڵێكدا كه له رۆژنامه‌ی داڵاس مۆرنین نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه رووداوی تەقەکردنەکە له ئاهه‌نگی ده‌رچووندا له زانكۆی Texas A&M له شاری گرینڤیلا ئه‌نجامدراوه و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س كوژراو و برینداربوون.
له كاتێكدا به‌رپرسانی ناوچه‌كه پشتڕاستی رووداوه‌كه‌یان نه‌كردووه‌ته‌وه، له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا دیمه‌نی برینداربوونی چه‌ند كه‌سێك له رووداوێکی تەقەکردن له ده‌وری هۆڵێكی ئاهه‌نگ گێڕان بڵاوكراته‌وه.
جاسۆن وایتلی، په‌یامنێری كه‌ناڵی WFAA-TV كه كه‌ناڵێكی ناوخۆییه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر باسی له‌وه كرد كه له‌ناو زانكۆی Texas A&M تەقەکردن ئه‌نجامدراوه و لانیكه‌م دوو كه‌س كوژراون و زیاتر له 10 كه‌سیش برینداربوون.
وایتلی باسی له‌وه كرد كه چه‌كی ئۆتۆماتیكی بەکارهێنراوە و ناشزانرێت چ هۆكارێك پاڵنه‌ری ئه‌و رووداوە بووه.
دوا به‌دوای رووداوەکە ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كراوه.
تا ئێستا هیچ نازانرێت له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ری کردەکە و ئایا ده‌ستگیركراوە یاخود نا.