Ahmet Dursun,Hemın Othman Mohammed
05 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ده‌ركه‌وتووه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ملیۆنەها دۆلاری بۆ كاپتنی كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران خستووه‌ته‌ڕوو بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌دا بگرێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی فاینانشیاڵ تایمز، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران، براین هوك ژمارەیەک نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئاخیلیش كومار ناردووه كه هاووڵاتییه‌كی هیندستانه و كاپتنی ئه‌و كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌ی ئێرانه به‌ناوی ''ئادریان داریا-١'' كه دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ماوه‌ی ٤٥ رۆژ له جه‌به‌ل تاریق ئازاد كرا تا له‌به‌رامبه‌ر ملیۆنەها دۆلار كه‌شتییه‌كه ئاراسته‌ی وڵاتێك بكات كه ئه‌مریكا بتوانێت ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت.
براین هوك له یه‌كه‌م نامه‌ی ئه‌لیكترۆنیدا كه له ٢٦ی ئابدا ره‌وانه‌ی كاپتنی كه‌شتییه‌كه ئاخیلیش كومار-ی كردووه به گوتنی ''هه‌واڵێكی باشم بۆتان هه‌یه'' داواكاریه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو.
دوای ئه‌وه‌ی براین هوك وه‌ڵامی له كاپتنی كه‌شتییه‌كه ده‌ست ناكه‌وێت دووه‌م نامه‌ی بۆ ده‌نێرێت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كات و ده‌ڵێت ''ده‌توانن به‌و پاره‌یه ژیانێك كه خۆتان ده‌یخوازن به‌ده‌ستبهێنن و كاتێك چوویته ته‌مه‌نه‌وه ئاسووده‌بیت. ئه‌گه‌ر ئه‌و رێگه ئاسانه هه‌ڵنه‌بژێرن ژیان بۆ ئێوه زۆر قورس‌تر ده‌بێت''.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه كاپتنی كه‌شتییه‌كه ئاخیلیش كومار وه‌ڵامی براین هوك-ی نه‌داوه‌ته‌وه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه باس له خستنه‌ڕووی پاره ده‌كات بۆ كاپتنی كه‌شتییه‌كه.