Mohamad Misto,Levent Tok,Adham Kako,
04 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌مریكا له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌ی دواییدا له رێگای ده‌روازه‌ی سنووری سێمیلكا له عێراقه‌وه ٣٠٠ بارهه‌ڵگر پشتیوانی سه‌ربازیی و لۆجیستیكی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا ره‌وانه كرد كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیر كراوه.
ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له پشتیوانیكردنی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له سووریا.
ئه‌مریكا له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌ی دواییدا له رێگای ده‌روازه‌ی سنووری سێمیلكا له عێراقه‌وه ٣٠٠ بارهه‌ڵگر پشتیوانی سه‌ربازیی و لۆجیستیكی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا ره‌وانه كرد كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیركراوه.
له نێو بارهه‌ڵگره‌كاندا بلۆكی كۆنكرێتی ئاماده‌كراوی جۆری "TWall" كه له دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیدا بهكاردەهێندرێن، ئامێر و ئۆتۆمبێل، موه‌لیده‌ی كاره‌با، ژماره‌یه‌كی زۆر تانكه‌ری سووته‌مه‌نی و سندوقی داخراو هه‌ن.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن له نێو سندوقه داخراوه‌كاندا چه‌كی قورس و سووك، ته‌قه‌مه‌نی، كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی سیسته‌می رادار و رووناككردنه‌وه ده‌بیندرێن.
كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ناو بارهه‌ڵگره‌كان به‌سه‌ر بنكه جیاوازه‌كانی ئه‌مریكادا دابه‌شكراون له ناوچه‌كه.
٢١ی ئه‌یلوولیش ئه‌مریكا نزیكه‌ی ٢٠٠ بارهه‌ڵگر كه‌لوپه‌لی بیناسازی، سندوقی داخراو، خانووی ئاماده‌کراو و تانكه‌ری سووته‌مه‌نی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا ره‌وانه كردبوو.
ئه‌مریكا ٩ی ئه‌یلوولیش نزیكه‌ی ٥٥ بارهه‌ڵگر سندوقی داخراو و ئۆتۆمبێل و ئامێری بۆ ناوچه‌كانی عه‌ین عیسا و شه‌دادی ره‌وانه كرد كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیركراون. له چواری هه‌مان مانگیش، ٦٠ بارهه‌ڵگر ئۆتۆمبێلی گه‌وره، ئامێری كار، تانكه‌ری سووته‌مه‌نی و موه‌لیده‌ی كاره‌بای ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردبوو.
ئه‌مریكا به پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له ٢٠١٥ه‌وه پشتیوانی سه‌ربازیی بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ره‌وانه ده‌كات و هێشتا ١٨ بنكه و خاڵی سه‌ربازیی و نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له سووریا‌ن.
وێڕای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو كه ده‌یه‌وێت سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا بكێشێته‌وه به‌ڵام هێشتا ئیداره‌ی واشنتۆن به‌رده‌وامه له بوونی سه‌ربازیی له‌و وڵاته.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ٢٦ی تهمووز رایگه‌یاندبوو: "ئه‌وانه‌ی وا ده‌رده‌كه‌ون كه هاوپه‌یمانی ستراتیجیمانن به ده‌یان هه‌زار بارهه‌ڵگری پڕ چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی به‌خۆڕایی ده‌ده‌نه په‌یه‌ده و په‌كه‌كه و لایه‌نگرانی" و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا وێڕای هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكاش بۆ جیا نیشاندانیان به‌ڵام یه‌په‌گه و په‌كه‌كه هه‌مان رێكخراوی تیرۆریستین.