Mustafa Deveci,Mohammed Baqi Hussein
22 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2019
قودس - AA
سه‌رۆكی ئۆكراینا، پێترۆ پۆرۆشێنكۆ داوای یارمه‌تیی له ئیسرائیل كرد به مه‌به‌ستی ئازادكردنی ئه‌و 24 سه‌ربازه‌ی كه مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو له لایه‌ن رووسیاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
پۆرۆشێنكۆ له میانی سه‌ردانێكی فه‌رمیدا بۆ ئیسرائیل، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیسرائیل، رئوڤێن ریڤلین كۆبووه‌وه.
پۆرۆشێنكۆ و ریڤلین له پاڵ هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، دوا پێشهاته‌كانی سووریا و ناوچه‌كه‌شیان تاوتوێكرد.
رئوڤێن ریڤلین سوپاسی پێترۆ پۆرۆشێنكۆی كرد بۆ پشتگیریكردنی ئیسرائیل له كایه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا و پۆرۆشێنكۆش سوپاسی ریڤلینی كرد بۆ پشتگیرییه‌كانی بۆ وڵاته‌كه‌ی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له نووسینگەی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی ئۆكرایناوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، پۆرۆشێنكۆ داوای له ریڤلین كردووه، یارمه‌تییان بدات له ئاسانكاری بۆ ئازادكردنی ئه‌و 24 سه‌ربازه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه له لایه‌ن رووسیاوه له گه‌رووی كێرچ ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
پۆرۆشێنكۆ له خوانی ئێواره‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو كۆبووه‌وه.
به‌رله خوانه‌كه رێككه‌وتنی بازرگانیی ئازاد له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژووكرا.