Davit Kachkachishvili
09 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2023
کیێڤ-AA
سەرۆکی ئیدارەی سەربازی ناوچەی دۆنێتسک له ئۆکرانیا، پاڤلۆ کیریلیێنکۆ ئاشكرایكرد، سوپای رووسیا حهوت مووشەکی ئاراستەی شاری کراماتۆرسک کردووە و هێرشەکە هیچ زیانی گیانی لێنهكهوتووهتهوه.
له راگهیهندراوێكدا پاڤلۆ کیریلیێنکۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تێلێگرام، زانیاریی لهبارهی دوایین پێشهاتەکان سهبارهت به بەرەی دۆنێتسک لە چوارچێوەی جهنگی رووسیا-ئۆکرانیا بڵاوكردهوه.
کیریلیێنکۆ وێڕای ئاماژەدان بەوەی هێزەکانی رووسیا هێرشی مووشەکییان بۆ سەر شارەکانی کراماتۆرسک و کۆنستانتینۆڤکا لە ناوچەی دۆنێتسک ئەنجامداوه، رایگهیاند:
"دوژمن دوای نیوەشەو حهوت هێرشی موشەکیی بۆ سەر کراماتۆرسک و دوو هێرشی بۆ سەر کۆنستانتینۆڤکا ئەنجامدا. لە کراماتۆرسک دامەزراوەیەکی پەروەردەیی، کارگەیەکی پیشەسازی و گەراجێک و له کۆنستانتینۆڤکا ناوچەیەکی پیشەسازی زیانیان پێگەیشت. خۆشبەختانە هێرشهكان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
سەرۆکی ئیدارەی سەربازی ناوچەی دۆنێتسک له ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەشدا هێزەکانی رووسیا ههروهها هێرشیان کردووەتە سەر شاری خۆرلیڤکا لە دۆنێتسك و له ئهنجامدا هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژراوە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا بانگهشهی ئهوهی کرد، زیاتر لە ٦٠٠ سەربازی ئۆکرانیا لە هێرشه مووشەکییهكان بۆ سەر کراماتۆرسک کوژراون.