Sangar Hamad Azeez
31 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2018
سۆچی - AA
نێردەی تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ دانیشتنی سۆچی، ئەلیکساندەر لاڤرەنتیێڤ ئاماژەی بەوەکرد کە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئیدلب لە رۆژەڤیاندا نییە و گوتیشی: "لە کۆبوونەوەکاندا باسمان لە لەناوبردنی هەڕەشەکانی 'جەبهەی نوسڕە' بە هاوبەشی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن و تورکەکان کردووە".
لاڤرەنتیێڤ دوای کۆبوونەوەی ١٠یەمی گەرەنتیکارانی سۆچی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و گوتی: "لە کۆبوونەوەکاندا باس لە رزگارکردنی دەستبەسەرکراوان کراوە و سەرەتا ١٠ بۆ ١٥ دیل ئازاد دەکرێت و ئەمەش وەک سەرەتایەک دەبێت".
ئەو نوێنهرهی رووسیا گوتیشی: "ئۆپۆزسیۆن دوو دڵە لە پێشکەشکردنی لیستی ئەو ناوانەی کە دەستبەسەرکراون بۆ ئازادکردنیان، لەبەرئەوەی دەترسێت لە بەرامبەردا بکوژرێت بەڵام ئێمە بە هاوکاری تورکیای هاوپەیمانمان هەوڵ دەدەین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە".
لەبارەی پرسیارێک دەربارەی ئەوەی کە ئایا لە ئایندەیەکی نزیکدا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆسەر ئیدلب ئەنجام دەدرێت یاخود نا لاڤرەنتیێڤ گوتی: "سەبارەت بەو بابەتە هیچ شتێک لە کۆبوونەوەكاندا باس نەکرا. ئێمە تیشکمان خستۆتە سەر بابەتی نەهێشتنی بەرەی نوسرە و کۆتایی هێنان بە کردە خۆکوژییەکان، ئەمیش بە یاوەری تورکیا و ئۆپۆزسیۆن".
ناوبراو نیگەرانی خۆشی نیشاندا لە بەشداری نەکردنی ئەمریکا سەرەڕای بانگهێشتکردنیان و هیوای خواست لە کۆبوونەوەی داهاتوودا بەشداری بکەن.