Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Rewa Mahmood Hasan
25 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2019
ئیدلب - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی رژێمی بەشار ئەسەد و رووسیا بۆسەر سنوورەکانی ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب لە سووریا گیانیان لەدەست داوە بۆ ١٧ کەس بەرزبوونەوە.
خانەی چاودێری فڕۆکەی ئۆپۆزسیۆن ئاماژە بەو دەکەن رژێمی ئەسەد لە بەرەبەیانەوە هێرشەکانی بۆسەر شارۆچکەکانی ئەریحا و مەعرەت نوعمان لە رێی ئاسمانی و وشانیەوە بەردەوامی پێدەدات.
بەپێی خانەی چاودێری، فرۆکە جەنگییەکانی رووسیا هێرشیان کردۆتە سەر شارۆچکەی خان شەیخون و گوندی تبەش.
لەلایەکی ترەوە رژێم لەنیوەڕۆدا هێرشی کردۆتە سەر شارۆچکەی ئەریحا و ژمارەی کوژراوەکان لەو شارۆچکەیە بۆ ٥ کەس بەرزبۆتەوە و بە گشتی لە هێرشەکانی ئەمڕۆدا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە بۆ ١٧ کەس بەرزبوویەوە.