Hamdi Yıldız
21 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2022
قودس – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، یائیر لاپید رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر جه‌نگ له‌نێوان رووسیا و ئۆكراینا هه‌ڵبگیرسێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌بین".
یائیر لاپید به ته‌له‌ڤیزیۆنی كه‌ناڵ ١٢ی ئیسرائیلی راگه‌یاند كه مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری داگیركردنی ئۆكراینا له‌لایه‌ن رووسیاوه له چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئه‌مریكا كه‌متر بێت، به‌ڵام رووسیا خۆی بۆ ئه‌مه ئاماده كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ی گرنگی ده‌دات به پاراستنی په‌یوه‌ندییه باشه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌بێت.
یائیر لاپید له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی ئیسرائیل له‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێندرێن، گوتی: "ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه باشه‌كانمان و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له‌گه‌ڵ رووسیادا بپارێزین، به‌ڵام پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌مه بكه‌ین".