Zana Natık Kerem
11 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2017
قودس ــ AA
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، شارەوانی ئیسرائیل لە قودس باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی لە شارۆچكەی عیساوییە لە قودسی رۆژهەڵات رووخاند بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتی بنیاتنان.
ئەندامی لیژنەی بەرگری لە شارۆچکەی عیساوییە (لیژنەیەکی ئەهلییە)، محەمەد ئەبو حمس بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە تیمی شارەوانی ئیسرائیل لە قودس كە هێزەكانی پۆلیسی ئیسرائیل یاوەڕیان بوون، پڕۆسەی رووخاندنی باڵەخانەکەیان ئەنجام دا.
محەمەد ئەبو حمس ئاماژەی بەوەش دا كە باڵەخانە لە شەش شوقەی نیشتەجێبوون و بازرگانی پێکهاتووە كە دوانییان بەر لەوەی برووخێنرێن ئامادەكرابوون بۆ نێشتەجێبوون.
ناوبراو گوتشی: "بەرپرسیاریەتی رووخاندنی باڵەخانەكە دەکەوێتە ئەستۆی شارەوانی ئیسرائیل لە قودس كە ماوەی ٩ ساڵە پەسەندكردنی نەخشەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی لە شارۆچكەی عیساوییە، پشتگوێ خستووە".
ئەحمەد ئەبو حمس راشیگەیاند كە ٢٠ هەزار هاووڵاتی فەڵەستین لە شارۆچكەی عیساوییە نیشتەجێن كە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە بە ئامانج كراون.