Hamdi Yıldız,123
02 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2019
غه‌ززه - AA
له ئاكامی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه فه‌ڵه‌ستینییه‌ك شه‌هید بوو و دووانی دیكه‌یش برینداربوون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له غه‌ززه، ئه‌شره‌ف ئه‌لقودرا رایگه‌یاند سێ كه‌س كه به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌ك له رۆژئاوای شاری خان یونس بریندارببوون، گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی شاری ناسر و ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئهلشیهری كه یه‌كێك بوو له‌و بریندارانه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
لای خۆیشیه‌وه گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، ئاڤیچای ئادرای له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه هێرشێكی چڕیان كردووه‌ته سه‌ر ئامانجه‌كانی حه‌ماس له به‌شی ناوه‌ڕاستی باشوور و ناوچه‌كانی باكووری غه‌ززه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی غه‌ززه ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئه‌و خاڵانه‌ی كراونه‌ته ئامانج سه‌ر به لیواكانی عیزه‌دین قه‌سام-ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسن.