Faruk Hanedar
19 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2025
قودس - AA
ئێران بە زیاتر لە ٢٠ مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، مووشەکەکان لە دەوروبەری تەل ئەبیبی پایتەخت و نەقەب لە باشوور وڵاتەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆتی ئیسرائیل، بڵاویکردەوە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی هەوڵی ڕێگریی کردن لەو مووشەکانە دەدەن کە لە ئێرانەوە ئاڕاستەکراون.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە زیاتر لە ٢٠ مووشەک لە ئێرانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراوە و، مووشەکەکان لایەنی کەم چوار خاڵیان لە ناوەڕاست و باشووری وڵاتەکە پێکاوە.
ئاماژە بەوەیش کراوە کە لە ناوەڕاستى تەل ئەبیبی پایتەخت مووشەکەکان لە ڕەمەت گان و هۆلۆن و لە باشووریش بیروسەبی (بئر السبع) ڕاستەوخۆ بەر چەند باڵەخانەیەک کەوتوون، و لە بیروسەبی مووشەکەکە بەر نەخۆشخانەی سۆرۆکا کەوتووەتە.
ئەستێرەی سووری داود کە دەزگای فریاکەوتنی بەپەلەی ئیسرائیلە، بڵاویکردەوە نزیکەی کاتژمێر ٠٧:١٠ لەبارەی هێرشەکان ئاگادارکراونەتەوە و، دەستبەجێ گەیشتوونەتە ناوچەکان.
هەروەها باس لەوە کرا کە کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن دەستیان پێکردووە و، بەپێی ئامارە بەراییەکان لە هێرشەکاندا ٢٣ کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.