1 23
03 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2019
تاران – AA
وه‌زیری ناوخۆی ئێران، عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فازڵی ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به هیچ جۆرێك به‌شدارنه‌بووه له (پاراستنی) ئاسایشی ناوخۆی عێراق له كاتی ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئه‌ربه‌عین.
فازڵی له میانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی رێوڕه‌سمه‌كانی ئه‌ربه‌عین-یان له تاران رێكخستبوو له‌باره‌ی ده‌نگۆی به‌شداربوونی هێزه‌كانی ئێران له (پاراستنی) ئاسایشی ناوخۆی عێراق له كاتی ڕێوڕه‌سمه‌كانی ئه‌ربه‌عین دوا.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مساڵ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمه‌كانی كه‌ربه‌لا ١٧٠ هه‌زار سه‌ردانیكه‌ری بیانی له ئێرانه‌وه چوونه‌ته عێراق و گوتی: "به‌شداریمان نه‌كردووه له (پاراستنی) ئاسایشی ناوخۆی عێراق. ئێران هیچ ڕۆڵێكی نه‌بووه له‌مه‌دا. عێراقییه‌كان خۆیان ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان پاراستووه".
گوته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران، ره‌مه‌زان شه‌ریف ١٠ی تشرینی یه‌كه‌م ڕایگه‌یاندبوو هێزی قودسی سه‌ربه سوپای پاسداران له‌گه‌ڵ پۆلیسی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی ئاسایشی ئه‌و سهردانیكهرانهیان پاراستووه كه به‌شدارییان له رێوڕه‌سمه‌كانی ئه‌ربه‌عیندا كردبوو له عێراق.