25 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2019
تاران ــ AA
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران (ئیرنا) بڵاویكردەوە كە فڕۆكەیەكی سەربازیی لە پارێزگای ئەردەبیل باكووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بەهۆكارێکی نەزاندراو كەوتووەتەخوارەوە.
ئیرنا لە بەرپرسێكی پارێزگای ئەردەبیل كە ناوی ئاشكرا نەكردووە گواستووەتەوە، فڕۆكەیەكی سەربازیی دوای ئەوەی بە ئاسمانی ئەردەبیل دەسوڕایەوە، بە هۆكارێکی نەزاندراو كەوتووەتەخوارەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەیشكرد كە لە ماوەكانی داهاتوودا وردەكاری زیاتر سەبارەت بە رووداوەكە بڵاودەكەنەوە.
ئاماژە بەوەیشکراوە كە فڕۆكەكە لە چیای سۆڵاوان سنووری پارێزگای ئەردەبیل كەوتووەتەخوارەوە، هەروەها تیمێكی فریاكەوتنیش رەوانەی ناوچەكە كراوە بە ئامانجی زانینی چارەنووسی فڕۆكەوانەكە، لەوەی گیانی لەدەستداوە یان نا.