Haydar Şahin
31 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2022
تاران - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناسر کەنعانی رایگەیاند "سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو لە هەوڵی دروستکردنی ناسنامەیەکدایە بۆ خۆی و رژێمی ناشەرعی ئیسرائیل".
ناسر کەنعانی لە تویتێکیدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، کاردانەوەی لە بەرامبەر بانگەشە دووبارەکانی ئیسرئیل دژ بە ئێران نیشانداوە.
کەنعانی باسی لەوە کرد کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو بانگەشەکانی دژبە ئێران دووبارە کردووەتەوە و ناوبراوی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە هەوڵی دروستکردنی ناسنامەیەکدایە بۆ خۆی و رژێمی ناشەرعی ئیسرائیل.
هەروەها کەنعانی باسی لەوە کرد کە رژێمی زایۆنیزم زیاتر لە ٧٠ ساڵە دەیانجار کۆمەڵکوژی، تاڵانی، بە زۆر دەکردن و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی ئەنجامداوە لەپێناو بەدەستهێنانی ناسنامە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەوەشی خستەڕوو کە هەڵەیە ئەمریکا، بەریتانیا و هەندێک وڵاتی ئەورووپا پشتیوانی لەو بوونە ناشەرعيیە دەکەن و گوتی: "ناتوانرێت فەڵەستین لەناوببرێت، بۆگەنی لەناو کرۆکی رژێمی زایۆنیزمدا هەیە".