Mustafa Hatipoğlu
05 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2022
ئیستانبوڵ-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سهرۆكایهتی پەیوەندییەکان له سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییەکەدا ههریهك له؛ ھەنگاوەکانی پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-فەڕەنسا، جەنگی رووسیا-ئۆکراینا و پرسە ناوچەییەکان تاوتوێی کراون.
لە میانی پەیوەندییەکەدا، رهجهب تهیب ئهردۆغان بە بۆنەی دووبارە ھەڵبژێردرانەوەی بە سەرکۆماری فەڕەنسا، پیرۆزبایی لە ئیمانوێل ماکرۆن کردووە و ھیوای خواستووە کە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە ببێتە مایەی خێر بۆ فەڕەنسا.
ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پەیوەندییەکانی تورکیا-فەڕەنسا لە رووی رۆڵی جیھانی لە کیشوەری ئەورووپای ھاوبەش، گرنگییەکی گەورەی ھەیە.
لە میانی پەیوەندییەکەدا ئهردۆغان ئەوەی خستووهتهڕوو کە وەک تورکیا سەرجەم ھەوڵەکانیان بۆ کۆتاییھێنان به جەنگی ئۆکراینا لە رێگەی دیپلۆماتییەوە خستووهتهگهڕ و جەختی لە گرنگیی پاڵپشتیکردنی پێواژووی دانوستانەکان کردووەتەوە.