Sayed Khodaiberdi Sadat
01 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2020
كابول - AA
لە ویلایەتی هێڵمند باشووری ئەفغانستان، تەقینەوەیەکی خۆکوژی کاروانێکی سەربازیی کردە ئامانج و لە ئاکامدا، نۆ کەس کوژران.
گوتەبێژی پارێزگای هێڵمند، عومەر زوڤاک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، ئاماژەی بەوە کرد کە خۆکوژێک لە ناوچەی وەزیر لە هێڵمند ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی بە کاروانێکی سەربازییدا تەقاندەوە.
عومەر زوڤاک باسی لەوە کرد کە لە هێرشەکەدا، پێنج کارمەندی ئەمنیی و چوار کەسی مەدەنی کوژراون و منداڵێکیش برینداربوو.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.